‌ئه‌و شتانه‌ی‌ نابێت پێش نوستن ئه‌نجامیان بده‌یت

وێستگە ستایل-

نوستن ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ و ده‌رون به‌ڵام ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ كاتی نوستندا واده‌كات خه‌وت لێ تێكبچێت.

1-مه‌شقه‌ وه‌رزشیه‌كان: نابێت یوگا یان راكردن به‌ پێلاوه‌وه‌ بكه‌یت، مه‌شقی‌ وه‌رزشی‌ و چالاکیه‌کی‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ته‌ندروستی‌ به‌ڵام  مه‌شقكردن له‌ ماوه‌ی‌ 3 كاتژمیر پیش خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش، هه‌روه‌ها خه‌وه‌كه‌شت پچر پچر ده‌كات، باشترین كات بۆ مه‌شقکردن سه‌ره‌تای‌ رۆژه‌ یان کاتەکانی تر.

2-سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فیزۆن و كۆمپیوته‌ر: تویژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ سه‌یركردنی‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فیزون پیش نوستن كێشه‌ دروست ده‌كات له‌ له‌شت و توانای‌ خه‌و لێكه‌وتنت نامێنیێت، روناكی‌ ئه‌و شاشه‌یه‌ رێگری ده‌كات له‌ گه‌شه‌كردنی‌ هۆرمۆنی‌ Melatonin كه‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌تاریكیدا له‌ له‌شی‌ مروڤدا دروست ده‌بێت و رێژه‌ی‌ خه‌و به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فیزونه‌كه‌ت و مۆبایلەکەت بكوژێنه‌وه‌ كاتژمێرێک پێش نوستن.

3-خۆشوردن به‌ ئاوی گه‌رم: راهینان و خۆشۆردن به‌راستی‌ یارمه‌تیت ده‌دات كه‌ خه‌وت لیبكەوێت، به‌ڵام کێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ خۆشۆردن ئەگەر كاتێكی‌ زۆر نزیك بێت له‌ خه‌وتنت زیانی هەیە، چونکە ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌ر ئێشه‌ و ورووژاندنی ئاره‌ق كه‌ ئه‌مه‌ش قورسه‌ بو خه‌و لێكه‌وتن بۆیه‌ به‌ ئاوی فێنک خۆت بشۆ پیش نوستن.

4-خواردنه‌وه‌ی‌ ریژه‌یه‌كی‌ زور له‌ شله‌مه‌نی‌: كافاین و ئه‌لكحول هه‌ردووكیان كێشه‌ ده‌خه‌نه‌ خەوتەوە، چونکە ناهێڵن پشویه‌كی‌ ته‌واو و خه‌وێكی‌ باش بكه‌یت، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌ 1-2  كاتژمێر پیش نوستن وا ده‌كات خه‌ویكی‌ باش بكه‌یت وه‌ خه‌وتنه‌كه‌ت پچر پچر نەکات ،پێویست ناکات به‌ تینویتی‌ بچیته‌ جێگای نوستن له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌توانی‌ له‌ نیوه‌ی‌ شه‌ودا هه‌لبسیت ئاو بخویته‌وه‌ به‌لام به‌ ریژه‌یه‌كی‌ پێویست.

5-كاركردن:هه‌ر چۆنێک بیت کارکردن یان ئه‌ركی‌ قوتابخانه‌ بخەرە رۆژەوە باشترە، چونکە كاركردن مێشكت هان ده‌دات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ ناپێویست بۆ سه‌ر مێشكت، بۆیه‌ پیش نوستن پشوو بده‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌وێكی‌ باش بكه‌یت.

6-خویندنه‌وه‌ی‌ چیروکه‌ سه‌رنجراكیشه‌كان: زۆرێك له‌ ئێمه‌ چێژ له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ کتێب بە تایبەتی رۆمان وه‌رده‌گرین، به‌ خۆمان ده‌ڵێین یەك لاپه‌ره‌ی‌ تر تا له‌ ناكاو بووه‌ته‌ كاتژمێر 2 ی شه‌و بۆیه‌ خویندنه‌وه‌ی‌ كتیب سودی هەیە و چێژی لی وه‌رده‌گریت و وات لێ ده‌كات كه‌ قورسترین خه‌وت لێبكه‌ویت.

7-له‌ باوه‌شگرتنی ئاژه‌له‌ ماڵیه‌كه‌ت:کەسانێک هەن حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گه‌ل ئاژه‌له‌ ماڵیەكه‌یان بخه‌ون به‌ڵام ئه‌م كاره‌ هەڵەیە، چونکە ناهێڵێت خه‌وێكی‌ باش بكه‌یت و خه‌وه‌كه‌ت پچر پچر دەبێت


PM:12:49:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 28764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌