پیاوان ئارەزووی چ ڕەفتارێکی خانمان دەکەن؟
وێستگە ستایل-
جۆر و کەسایەتی مرۆڤەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، کاتێک پیاوان و خانمانیش لەیەکدی نزیک دەبنەوە خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست دەبێت، بێگومان جگە لە لایەنی ڕۆحی هەندێک ڕەفتار و بنەمای تر وایان لێدەکات بەیەکەوە بیانبەستێتەوە و خۆشەویستی و سۆزی نێوانیان زیاتر بێت.
هەریەکە ئارەزووی کۆمەڵێک ڕەفتار و قسە دەکات لە ژیاندا، پیاوانیش بەبینینی هەندێک ڕەفتار لەلایەن هاوبەش و خۆشەویستی ژیانیانەوە، وادەکات زیاتر خۆشیان بوێن و سەرنجیان ڕابکێشێت.
1-قەناعەت یەکێکە لە ڕەفتارە گرنگەکان کە پێویستە لە خانماندا هەبێت، پیاوان ئاشقی ئەو خانمانەن کە بڕوا و قەناعەتیان بە ڕاستی ژیان هەیە و بە خۆشی و ناخۆشی و لەهەموو بارودۆخێکدا ئەو پیاوە قبوڵدەکەن.
2-خەرجی کەم و بە بڕی
پێویست، ڕەفتارێکی زۆر باشە پێویستە لە هەموو کەسێکدا هەبێت، بوونی ئەم خاسیەتە لە
خانماندا واتە بزانێت لە چ کاتێکدا خەرجی دەکات و چۆن ڕێکیاندەخات، هۆکارێکی ترە
بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی پیاوان، چونکە پیاوان خانمی دەست بڵاو و ڕەزیلیشیان
خۆشناوێت.
3-سۆز و میهرەبانی و
ڕۆمانسی و خۆشەویستی جوانترین ڕەفتارە لە خانماندا و هۆکارێکە بۆ ڕاکێشانی دڵی
پیاوان و بەخشینی خۆشەویستی.
4-چالاک و زیندوو، پیاوان
ئەو جۆرە خانمانەیان خۆشدەوێت کە چالاکن و هەوڵ بۆ ژیان دەدەن و پێدەکەنن و
بەچالاکییە سەرنجڕاکێشەکانیان هەوڵدەدەن دڵخۆش بن و ژیان خۆشبکەن.
5-پیاوان ئەو خانمانەیان
خۆشدوێت کە داهێنەرن لە کارەکانیاندا هەوڵدەدەن گۆڕانکاری بکەن لە هەموو بوارێکی
ژیان و ماڵ و خێزاندا.
6-جێی متمانە بێت و بتوانێت
پشتی پێ ببەستێت و خێزانێکی سەرکەوتوو خۆشبەخت پێکبهێنن.
7-غیرەکردن، بەڵام لە ئاستی
خۆیدا، پیاوان ئارەزووی دەکەن، بەڵام غیرەی زیاد لە پێویست بە جۆرێک بگاتە ئاستی
دڵپیسی هەڵەیە.
PM:04:05:16/07/2018
ئهم بابهته 13676
جار خوێنراوهتهوه