‌ئەو حەوت رێگایەی دەتکات بە ملیۆنێر

وێستگە ستایل-


زۆربەی خەڵکی حەزدەکەن دەوڵەمەند بن و پێیان وایە لە رێگەی بەدەستهێنانی پارەی پێویستەوە دەتوانن بەشێک لە خەونەکانیان بەدەستبهێنن.

بە پێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی (ریچ هابیتس) دەوڵەمەندی دەبێتە هۆی لەناوبردنی %٦٧ ئەو کێشانەی رووبەڕووی هەر مرۆڤێک دەبێتەوە.

ماڵپەڕی ئەمریکی(بیزنس ئینسایدەر) راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بە چەند نیشانەیەک کردووە کە بە بوونی ئەو نیشانانە لە کەسێکدا چانسی دەوڵەمەند بوونی ئەو کەسە لە داهاتوودا زیاتر دەبێت لە چاو کەسانی ئاسایی. راپۆرتەکە بە سوود وەرگرتن لە شێوازی ژیان و کارکردنی ملیۆنێرەکان ئامادەکراوە و دەرکەوتووە ملیۆنێرەکان کۆمەڵێک تایبەتمەندی هاوبەشییان هەیە کە بۆتە هۆی دەوڵەمەند بوونیان.

١- دوای خەونەکەت دەکەوی

بە پێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە %٨٠ ی ملیۆنێرەکان ئەو کەسانەن کە دوای خەونەکانیان دەکەون و کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان یان کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە گەورەکانیان، و هیچ کەسێک یان شتێک ناتوانێت لە خەونەکانیان پەشیمانیان بکاتەوە.

٢- تۆ هەموو ڕۆژێک دەخوێنیتەوە

گەر تۆ کەسێکیت هەموو رۆژێک بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر کتێب دەخوێنیتەوە و بەردەوامیت لە هەوڵدان بۆ فێربوونی زۆرترین زانیاری، پیرۆزە تۆ توانات هەیە ببیت بە ملیۆنێر.

بەپێی راپرسییەک لە %٨٨ ئەو کەسانەی بە هەوڵ و ماندبوونی خۆیان بوون بە ملیۆنێر، رۆژانە نیو کاتژمێر کتێبیان خوێندۆتەوە.

٣- تۆ بەرەو بەرپرسیارێتی هەنگاو دەنێیت

تۆ خۆت لە بەرپرسیارێتی نادزیتەوە، بە پێچەوانەوە تۆ بەدوای ئەو دەرفەتانەدا دەگەڕێیت کە بوارت پێدەبەخشن ئەرکی زیاتر ئەنجام بدەیت و رۆڵی خۆت زیاتر ببینیت.

٤- سەرکێشی ئەنجام دەدەیت

تۆ ووریایت و لە ئەنجامدانی سەرکێشی لە پێناو خەون و ئامانجەکانت سڵ ناکەیتەوە. سەرکێشەکان لە ئەنجامدانی کار و بازرگانی نوێ ناترسن و ئامادەن شتی نوێ ئەنجام بدەن لە هەر بوارێکدا کە زانیاریان لەسەری هەبێت.

٥- تۆ لەوانەی تر زیاتر کاردەکەیت

گەر تۆ کەسێکی بەردەوام کاردەکەیت و هیچ بە بەلاتەوە گرنگ نییە رۆژانە چەند کاتژمێر لە ئۆفیسکەکەت یان شوێنی کارەکەت بەسەر بەریت و ئامادەی قوربانی بدەیت بە چەندینی بواری تری ژیانت، ئەوا ئەگەری زۆرە ببیت بە ملیۆنێر.

بە پێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆیان بوون بە ملیۆنێر، هەفتانە ١١ کاتژمێر زیاتر کاریان کردووە لە چاو کەسانی تر، تەنانەت بەلایانەوە ئاسایی بووە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەو شێوەیە بمێننەوە تا گەیشتن بە خەونەکانیان.

٦- تۆ بەردەوام ئامانج دادەنێیت

کەسە ملیۆنێرەکان بەردەوام ئامانج دادەنێن. ئەو کەسانەی ملیۆنێرن بەردەوام ئامانجیان هەیە بۆ هەموو رۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵێک، تەنانە هەندێک کەسی سەرکەوتوو بەردەوام ئامانجیان هەیە بۆ گشت کاتژمێرێک.

٧- کەسانی تر دڵخۆشن بە کارکردن لەگەڵت

بەهۆی جوانی رەفتارکردن و شێوازی قسەکردنتەوە، کەسانی تر بەردەوام حەز بە ئەنجامدانی کار و ئیمزا کردنی رێکەوتنامە دەکەن لەگەڵ تۆ.


PM:03:49:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 8928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌