بۆچی ژن و مێرد دوای هاوسه‌رگیری ده‌گۆڕێن؟
وێستگە ستایل-
به‌شێك له ژن یان پیاو گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن له دوای هاوسه‌رگیری هاوسه‌ره‌كه‌مان گۆڕاوه و ئه‌مانه‌ش چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌وانه‌ش.
1- په‌ستانه‌كانی ژیانی ڕۆژانه:
ڕه‌نگه پێش هاوسه‌رگیری بیرت له‌وه نه‌كردبێته‌وه قورسای و باری ئه‌و بابه‌ته چه‌نده به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یت له‌وه تێده‌گه‌یت ژیانی هاوبه‌ش له‌وه قورس‌تر بووه كه تۆ چاوه‌ڕێت كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسایی بێت به‌لاته‌وه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك یه‌كه‌مجار نه‌توانێت له‌گه‌ڵت دابنیشێت و قسه بكه‌ن.
2-گرنگی نه‌دان به ڕوخسار و شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی:
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات هاوسه‌ره‌كان له‌یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه گرنگی نه‌دانه به شێوه و ڕوخساری وه‌ك ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه.
3-ڕۆتین:
ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌ریه‌ك له كچ و كوڕ هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن به باشترین شێوه خۆیان ده‌ربخه‌ن كه به‌رامبه‌ره‌كه‌یان خۆش ده‌وێت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ژیان ڕۆتین ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه و به‌مه‌ش له‌یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
4-خۆپه‌رستی :
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات ژن یان پیاو دوای هاوسه‌رگیری بگۆڕێن خۆپه‌رستی یه‌كێكیانه كاتێك بیه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یان.
AM:10:41:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 12527
جار خوێنراوه‌ته‌وه