به‌وێنه... نه‌قیب په‌روێزی درامای شه‌هره‌زاد بناسه
وێستگە ستایل-
ئەمیری جەعفەری کە لە درامای شەهرەزاد و بەتایبەت لە وەرزی سێیەمی ئەم درامایەدا رۆڵی نەقیب پەروێز بەرجەستە دەکات و دەبێتە یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکیەکانی چیرۆکی وەرزی سێیەم لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤ی تارانە.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی شانۆ و سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێران ، جەعفەری کە خۆی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە کارگێڕیدا، لە خولێکی دوو ساڵیدا و لەژێر چاودێری حەمیدی سەمەندەریان هەنگاو دەنێتە دونیای نواندنەوە، تا ئێستا پێنج جار لە فستیڤاڵی فەجر خەڵاتی بەدەستهێناوە و لەساڵی ١٩٨١ بۆ یەکەمجار بەشداری لە فیلمی ( نان و عەشق ) دەکات و بە فیلمی قارچکی ژەهراوی درێژەی بە کارکردن دەدات.
درامای تەلەڤیزیۆنی بەبێ روونکردنەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٤ دا بەرهەمهاتووە یەکەمین دەرکەوتنی ئەم ئەکتەرەیە لەبواری درامای تەلەڤیزیۆنیدا کە بوە هۆی پەیداکردنی ناوبانگ و کردنەوەی دەرگای زیاتر بە رووی ئەم ئەکتەرەدا کە زۆربەی کارەکانی روویەکی کۆمیدیان هەڵگرتووە.
ئه‌میری له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوی "ڕیما ڕه‌مینفه‌ر" هاوسه‌رگیری كردوه و پێنج ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره و خاوه‌نی منداڵێكی كوڕن، پێشتر ئه‌م هونه‌رمه‌نده له چه‌ند درامایه‌كدا ده‌ركه‌وتوه ڕۆڵی كه‌سایه‌تی كۆمیدی بینیوه و ئه‌مجاره به‌ڕۆڵی نه‌قیب په‌روێز له درامای شه‌هره‌زادا توانی كه‌سایه‌تیه‌كی جیاواز بنوێنێت.
AM:09:41:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9777
جار خوێنراوه‌ته‌وه