پێنج ڕێگه‌ی سروشتی بۆ له‌ناوبردنی مێرووله
وێستگە ستایل-
له هاویندا و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مێروله زیاد ده‌كات به تایبه‌ت له چێشتخانه و گه‌رماوه‌كاندا، ئه‌گه‌ر چیتر ناته‌وێت ده‌رمانی كیمیاوی به‌كاربهێنیت ئه‌وه ده‌توانیت سوود له‌م چه‌ند پێكهاته سروشتیه وه‌ربگریت بۆ له‌ناوبردنی مێروله له ماڵه‌كه‌ت.
1- سركه:
یه‌كێكه له پێكهاته چالاكه‌كان بۆ له‌ناوبردنی مێروله به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی ته‌نها كه‌مێك سركه بخه‌ره ناو قتویه‌كی سپرا و بیپرژێنه به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی مێروله‌ی لێیه چه‌ند جارێك دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه یارمه‌تی له‌ناوبردنی مێروله‌كان ده‌دات.
2- به‌هارات:
یه‌كێك له‌و پێكهاتانه‌ی مێروله ئاره‌زووی ناكات به‌هاراته ده‌توانیت بیبه‌ری توون یان دارچینی یان مێخه‌ك تێكه‌ڵاوی ئاوی بكه‌یت و بیپرژێنیت به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی مێرووی لێیه.
3-توێكڵی خه‌یار:
ئه‌مه وه‌ك جۆرێك له ژه‌هر وایه بۆ مێروله ده‌توانیت ته‌نها پارچه‌یه‌ك له توێكڵی خه‌یار بخه‌یته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی مێروله‌كان پیایدا ده‌ڕۆن .
4-لیمۆ:
گوشراوی لیمۆ یه‌كێكه له مادده چالاكه‌كان ده‌توانیت ته‌نها خۆی یان ئه‌و كاته‌ی تێكه‌ڵاوی ئاوی ده‌كه‌یت بیكه‌یت به‌و شوێنه‌دا كه مێروله‌ی لێیه.
5-خوێ:
ڕژاندنی خوێ به سوچه‌كانی ناو ماڵدا واده‌كات مێروله له ماڵه‌كه‌ت دوور بكه‌وێته‌وه یان ده‌توانیت خوێ تێكه‌ڵاوی ئاوی بكه‌یت و ئه‌مه بپرژێنیت به‌و شوێنه‌دا كه مێروله‌ی لێیه.
AM:09:28:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 34140
جار خوێنراوه‌ته‌وه