ئه‌م ڕه‌فتارانه پێت ده‌ڵێت كوڕه هاوڕێكه‌ت عاشقت بووه
وێستگە ستایل-
هه‌ستكردن به چه‌ند ڕه‌فتارێكی به‌رامبه‌ر كلیله بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن مامه‌ڵه و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌یت كه له ده‌وروبه‌رتن، هه‌ركات هه‌ستت به‌م ڕه‌فتارانه‌ی كوڕه هاوڕێكه‌ت كرد ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت عاشقت بوه و دوا ئه‌وه كاتی ئه‌وه دێت بڕیار بده‌ت په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌ك ببه‌یت.
1- یارمەتی:
ئەو كەسەی بە مانای وشە هاوڕێتە هەموو كات ئامادەیە یارمەتیت بدات بەڵام ئەگەر هاوڕێ كوڕەكەت ئامادە بوو تەماشای یاری تۆپی پێ نەكات لەبەر كارەكەی تۆ ئەوە مانای وایە لە هاوڕێیەك زیاترە بۆت.
2- دیاری:
ئەو كەسەی بەڕاستی دەبێتە هاوڕێت ئەوە ئاساییە بەلایەوە بێ بوونی هیچ بۆنەیەك دیاریت پێشكەش بكات بەڵام ئەو كاتەی عاشقت بێت ئەوە گرنگە بەلایەوە ئەو دیاریەت بۆ بكڕێت كە تۆ ئارەزووی دەكەیت.
3- بازاڕكردن:
هاوڕێكەت تاقەت و كاتی ئەوەی نیە تەواوی ڕۆژێك لەگەڵت بێت بۆ ئەوەی بازاڕ بكەیت بەڵام كاتێك تۆی خۆش بوێت ئەوە ئامادەیە بە دڵی تۆ و ئەو كاتەی ئارەزووی دەكەیت لەگەڵت بێت بۆ بازاڕ و تەنانەت ئارەزووی ئەوە دەكات ڕۆژەكەی لەگەڵ تۆ تەواو نەبێت.
4-به‌رده‌وام هاوڕێته:
هاوڕێ لە كاتە خراپەكاندا و ئەو كاتەی پێویستت بێت لەگەڵتە بەڵام ئەو كەسەی خۆشی دەوێت هەموو كاتەكان لەگەڵت دەبێت.
5-گرنگیت پێ دەدات:
هاوڕێكانمان هاوڕێی دیكەیان هەیە و ویستی ئەوەیان هەیە كاتیان لەگەڵ بەسەر ببەن بەڵام ئەو كەسەی تۆی خۆش بوێت تەنها ئارەزووی ئەوە دەكات لەگەڵ تۆ بمێنێتەوە و كاتەكانی خۆی لەگەڵ تۆ بەسەر ببات.
6-كاتێك هەڵەت بەرامبەر دەكات:
هاوڕێكەت ئەو كاتەی هەڵەیەكت بەرامبەر دەكات ئەوە ڕەنگە تەنها داوای لێبوردنت لێ بكات بەڵام ئەگەر خۆشی بوێیت ئەوە هەرچی لەدەست بێت دەیكات بۆ ئەوەی لێبوردنی تۆ بەدەست بهێنێت.
7- غیرەت لێدەكات:
ئەو كاتەی هاوڕێكەت بزانێت لەگەڵ كەسێكی دیكە قسە دەكەیت یان پەیوەندیت پێوە دەكرێت ئەوە غیرەت لێ ناكات بەڵام ئەگەر عاشقت بێت ئەوە غیرەت لێدەكات لەوەی قسە لەگەڵ هەر كەسێكی دیكە بكەیت بەتایبەت كوڕی دیكە.
AM:11:00:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5648
جار خوێنراوه‌ته‌وه