خوشكه‌كه‌ی كارداشیان له‌م ڕێگه‌یه‌وه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كات
وێستگە ستایل-
گۆڤاری فۆربس له نوێترین ژماره‌یدا ئاشكرای كرد كایلی جینه‌ر ی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه بچووكترین كچی خێزانی كیم كارداشیانه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ببێته بچووكترین ملیاردێری جیهان و له ئێستادا سه‌روه‌تی كایلی 900 ملیۆن دۆلاره به‌هۆی ئه‌و كه‌ره‌سته جوانكاریانه‌ی كه خۆی خاوه‌نیه‌تی.
له‌دوای به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م به‌رهه‌می سوراوی ڕه‌نگ مات كایلی توانی جه‌ماوه‌رێكی باش بۆ به‌رهه‌مه‌كان خۆی كۆبكاته‌وه ئه‌مه جگه له كۆنسیله‌ر و هایلایته‌ر و پشت چاوی جۆراو جۆر كه له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان ده‌كاته‌وه.
AM:10:48:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3650
جار خوێنراوه‌ته‌وه