‌به‌وێنه‌.. گوڵستان بۆچی كه‌ناڵی ڕووداوی جێهێشتوه‌؟

وێستگە ستایل-


خانمه‌ پێشه‌كه‌شكاری پێشووی‌ كه‌ناڵی ڕووداو "گوڵستان" له‌ڕێی   هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری تایبه‌تی فۆڵۆوه‌ره‌كانی داوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند نهێننیه‌كی له‌سه‌ر ژیانی خۆی باسكردوه‌.

گوڵستان ده‌ڵێت "هاوسه‌رگیریم نه‌كردوه‌ و خۆشه‌ویستی نییه‌  و ته‌مه‌نم 25 ساڵه‌ و خوێندنی زانكۆم له‌ به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و زانستی سیاسیه‌كانی ته‌واو كردوه‌ و خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانهم و  له‌ ئێستادا له‌ باشوری كوردستان ده‌ژیم"

ئه‌م خانمه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ئێستا بێ موچه‌یه‌ و له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت وازی له‌كاركردن هێناوه‌ له‌ كه‌ناڵی ڕووداو و پێشتریش له‌ كه‌ناڵی زاگرۆس وه‌ك خانمه‌ پێشكه‌شكارێك كاری كردوه‌"

 
 
 

  
 


AM:10:10:14/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 66084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌