زاناكان له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای هه‌وراوی هۆشداری ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی بینگهامتۆن له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیان و مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن به ڕوناكی ڕۆژ چونكه هۆكاری ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری جۆرێك له نه‌خۆشی ده‌رونی سامناكه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "EurekAlert" بڵاوكراوه‌ته و زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕوناكی تیشكی خۆر كه له هه‌ندێك له ڕۆژه‌كانی ساڵدا به‌دی ده‌كرێت ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی واسواسی ، ئه‌مه جۆرێك نه‌خۆشی ده‌رونیه كه كه‌سی نه‌خۆش ویستی ئه‌وه‌ی ده‌بێت بیرۆكه خراپه‌كان له مێشكی خۆی بكاته ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌تێك به‌ڵام ناتوانن.
زاناكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرده‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی پانی له باكوری گۆی زه‌وی ده‌ژین گرفتی كه‌م به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆریان ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌م دیارده سروشتیه‌وه كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ناوچه‌یه ده‌ژین ناڕێك ده‌بێت و توشی نه‌خۆشی وه‌سواسی ده‌بن.
AM:09:47:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 7047
جار خوێنراوه‌ته‌وه