کاریگەرییەکانی هێشتنەوەی میز لەسەر تەندروستی
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه هه‌ندێكجار كات و شوێنی گونجاو نه‌بێت بۆ ئه‌وه بتوانیت ده‌ست به ئاو بگه‌یه‌نیت به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی میز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرله میزه‌ڵاندا ئه‌م زیانانه‌ی ده‌بێت.
1- زۆر هێشتنەوەی میز، رەنگە زیان بە بۆری میز و میزەڵدان بگەیەنێت و ببێتەهۆی برینداربوون و دڕانی، کە هەندێک کات بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت، یان میزەکە لە بۆری میزدا گیردەبێت و قەستەرە بۆ دەکرێت.
2- بەردەوام هەڵگرتنی میز بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتەهۆی لاوازبوونی ماسولکەکانی حەوز.
3- هەڵگرتنی میز هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب، ئەمەش سەرچاوەیە بۆ هەوکردن میزەڵدان و گۆڕانی رەنگی میز، کە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەردەکرێت.
4- یەکێکی دیکە لە زیانەکانی هێشتنەوەی میز، دروستبوونی بەردی گورچیلە و هەوکردنیەتی، جگە لە ئازارێکی زۆر کە تەنها لای پزیشک چارەسەردەکەرێت، هەندێک جار نەشتەرگەریش ئەنجامدەدرێت.
AM:08:54:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2529
جار خوێنراوه‌ته‌وه