‌پێویستە ئافرەتانی دووگیان چۆن بخەون؟

وێستگە ستایل-


خانمانی دووگیان زۆرجار ناتوانن بە ئاسوودەیی بخەون بەهۆی گەورەبوونی قەبارەی سک، زیادبوونی چەوری لە جەستەیاندا، کورتبوونەوەی هەناسەدان، ئازاری پشت و گۆڕانکارییەکانی تری کاتی دووگیانی.

ئەمانەی خوارەوە چەند رێنماییەکن لەلایەن شارەزایانەوە بۆ خانمانی دووگیان:

١- بەگشتی واباشە خانمانی دووگیان لەسەر پشت نەخەون، چونکە رەنگە ببێتەهۆی فشارخستنە سەر ئەندامەکانی ناوەوەی منداڵەکە یان ئافرەتەکە، بەتایبەت لە قۆناغی سێیەمی دووگیانیدا.

٢- شارەزایان پێشنیاری بەکارهێنانی سەرینی تایبەتی دووگیانی دەکەن بۆ خانمان، ئەم سەرینانە بەشێوەیەکی تایبەت بۆ خانمان دروستکراون کە نەبنەهۆی دروستکردنی فشار بۆ سەر ئەندامەکانی ناوەوەی و خانمان تیایدا بە ئاسوودەیی بخەون.


٣- لەکاتی سکپڕیدا قەبارەی میزەڵان بچووک دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات توانای راگرتنی میز کەم ببێتەوە لە خانمانی دووگیاندا، بۆیە واباشە ٢ کاتژمێر بەر لە کاتی خەوتن هیچ جۆرە خواردنەوەیەک نەخۆیتەوە.

٤- کاتی سکپڕی لە ٣ قۆناغی جیاواز پێکهاتووە و باشترین شێوازی خەوتن لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر دەگۆڕدرێت.

لە قۆناغی یەکەمدا کە دەکاتە سێ مانگی یەکەم، دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت بەو شێوەیە بخەویت کە پێتخۆشە.

لە قۆناغی دووەمدا کە دەکاتە ٣ مانگی ناوەڕاست وا باشترە لەسەر لای چەپت بخەویت.

لە قۆناغی سێیەمدا کە دەکاتە سێ مانگی کۆتایی سکپڕیی دەتوانیت بەو شێوەیە بخەویت کە پێت خۆشە، بەڵام وا باشە لەسەر پشت نەخەویت.

٥- هەوڵبدە پێش خەوتن راهێنانی یۆگا یان تێڕامان ئەنجام بدەیت، چونکە ئەم راهێنانە دەبێتەهۆی ئارامکردنەوەی دەروونت و بەخشینی خەوێکی خۆش پێت. هەروەها هەبوونی دەروونێکی ئارام لە ئافرەتدا زۆر پێویستە بۆ گەشەیەکی تەندروست لە منداڵدا.


PM:10:38:13/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 21069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل