‌چی روودەدات گەر پیازێک بخەیتە گۆرەویەکەتەوە و بەسەریدا بخەویت؟

وێستگە ستایل-


بە پێی زانستی پزیشكی فۆلکلۆری چینی جەستەی مرۆڤ پێکهاتووە لە هەزاران هێڵ و خاڵ کە هەریەکەیان بەستراوەتەوە بە ئەندامێکی دیاریکراو یان شوێنێکی دیاریکراوی جەستەوە.

هەر بە پێی ئەم زانستە لە قاچی مرۆڤدا نزیکەی حەوت هەزار خاڵ و هێڵی جیاواز بوونیان هەیە، کە هەریەکەیان تایبەتمەندە بە شوێنێکی دیاریکراوی جەستەوەوە و بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی تەندروستی جیاواز.

شارەزایانی بواری پزیشکیی فۆلکلۆری چینی ئاماژە بەوە دەکەن، کە زۆر گرنگە ئەو خاڵانە بە تەندروستی بهێڵدرێنەوە لە رێگەی مەساجکردن و رۆیشتن بە پێی پەتی بە ناو سرووشتدا.

پیاز بە خواردنێك زۆر گرنگ دادەنرێت و تایبەتمەندی دژە میکرۆب و دژە ژەهری هەیە، بۆیە کاتێک پیاز دەخەیتە ژێر بنی پێیەکانت چەندین شتی جیاواز لە جەستەدا روودەدەن بە هۆی تایبەتەندییەکانی پیازەوە، لەوانە:

١- پاککردنەوەی جیوب

بەتێپەڕبوونی کات تەپوتۆزی هەوا و دووکەڵی ئۆتۆمبێل و چەندین ماددەی جیاواز لە ناو جیوبەکاندا کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەی ئەم ماددانە هەندێکجار لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی هەلئاوسان و رەقبوونی ئەو ناوچانە.

بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە چینییە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی لابردنی ئەو پیسی و ماددانەی کە لە جیووبەکاندا کەڵەکەبوون و بەمەش چانسی تووشبوون بە هەوکردن و هەڵئاوسانی ئەم ناوچانە کەمتردەبێتەوە.

٢- پاککردنەوەی سییەکان

ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ جگەرەیان کێشاوە و دواتر وازیان هێناوە، دەتوانن ئەم تەکنیکە بەکاربهێنن بۆ پاککردنەوەی سییەکانیان لەو دووکەڵ و ماددە شێرپەنجاوییانەی لە سییەکانیاندا بەهۆی جگەرەوە کۆبۆتەوە.

٣- چالاککردنی کۆئەندامی هەرس

لەسەردەمی ئەمڕۆماندا کۆئەندامی هەرسی مرۆڤەکان بەهۆی خواردنە خێرا و ناتەندرووستەکانەوە بە گشتی تووشی کێشەی تەندرووستی زۆر دەبێتەوە، بەهۆی نەبوونی بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروستەوە، زۆرجار بەکتریاکانی ناو ریخۆڵە ژمارەیان کەمدەبێتەوە و ژەهر لەناو ریخۆڵەدا کەڵەکە دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی چەند نەخۆشییەکی جیاواز.

بە وتەی شارەزایانی پزیشكی چینی، ئەوەی جێی سەرنجە لەناو قاچدا چەندین هێڵ و خاڵ هەن کەبەستراونەتەوە بە بەشە جیاوازەکانی کۆئەندامی هەرسەوە، بۆیە دانانی پیاز لەسەر ئەم ناوچانە سوودی بەرچاوی هەیە، تایبەتمەندییەکانی پیاز (ڤیتامین و پێکهاتە بەسوودەکانی پیاز..) بە بەشە جیاوازەکانی کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت.

٤- بیر تیژیی

پیاز دەبێتە هۆی پاککردنەوەی خوێن لە جۆرەها ژەهری جیاواز، بە پاککردنەوەی خوێن لە ژەهرەکان بڕێکی زیاتری ئۆکسجین دەگات بە مێشك، ئەمەش سەرئەنجام دەبێتە هۆی زیاتر بەهێزبوونی مێشک.

٥- کەمکردنەوەی کێشی لەش

یەکێکی تر لەو ئەندامانەی جەستە کە لەلایەن پیازەوە پاک دەکرێتەوە بریتییە لە رژێنی پەریزادە (دەرەقی)، ئەم رژێنە بەرپرسیارە لە دەردانی چەند هۆرمۆنێک کە دەبنە هۆی سووتاندنی چەوری لە جەستەدا، کاتێک ئەم ئەندامەی جەستە بە تەواوی لە ژەهر پاکدەکرێتەوە، ئەوا دەگاتە لوتکەی کارکردنی خۆی.

٦- چالاککردنی گورچیلە و جگەر

پیاز کاردەکات سەر دوو ئەندامی تر کە بریتین لە گورچیلە و جگەر، گورچیلە و جگەر دوو ئەندامی سەرەکین بۆ پاکردنەوەی جەستە و کردنەدەرەوەی ژەهر.


PM:10:31:13/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 29724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل