‌چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌سپێی قژ

وێستگە ستایل-


ئەسپێی قژ لەسەر پێستی سەر و قژی مرۆڤ دەژی و بە خواردنی خوێنی پێست دەژی، رشک واتا هێلکەی ئەسپێ، کە بە شێوەی هێلکەیەک و بە رەنگی سپی و بچوک بە تاڵە موەکان دەچەسپێت، ره‌نگه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ناو منالاندا زۆرتر بێت.

چۆن ئەسپێی قژمان چارەسەر بکەین:
زەیتی داری چا
زەیتی چا چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ ئەسپێی قژ، ئەم زەیتە دژی ڤایرۆس، دژی باکتریا، دژی کەڕووە، زەیتی چا دەبێت لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ بکرێت، بیدەن لە هەموو قژتان، پاش 12  كاتژمێر بیشۆ، سەرەتا سێ جار لە هەفتەدا ئەم کارە بەجێ بهێنە و دواتر بۆ جارێک لە هەفتەدا کەمی بکەنەوە.

زەیتی زەیتون
قژتان بە زەیتی زەیتوون چەور بکەن، پاشان لەسەر به‌شی سه‌ره‌وه‌ قژتان کۆبکەنەوە و دایپۆشن، 3 تا 8 كاتژمێر قژتان بەو شێوە رابگرن، به‌ڵام کەمتر لە 3 كاتژمێر نەبێت، چونکە لێکۆڵینەوەکان وایان دەرخستووە کە ئەسپێکان دەتوانن تا 2 كاتژمێر لە زەیتی زەیتووندا زیندوو بمێنن.

چارەسەری ئەسپێ بە بادامی تاڵ
بە رێژەی 50 سی سی بادامی تاڵ و 10 سی سی ئاو تێکەڵ دەکەین، هەموو قژ و سەری پێ مەساج دەکەین،  باشتر وایە شەو ئەو کارە بکرێت و بەیانی قژ بە جوانی بشٶردرێت، دەتوانن 7 یان 10 رۆژ دواتر چارەسەرەکە دووبارە بکەنەوە.

چارەسەری  ئەسپێ بە سرکە
 سرکەکە گەرم بکە و قژتی پێ تەڕ بکە، 30 خولەک چاوەڕێ بکە دواتر بیشۆ، دەتوانن زەیتی کانزایی لە دەرمانخانەکان بکڕن و لەگەڵ سرکە تێکەڵی بکەن و بیدەن لە قژتان بۆ ئەوەی ئەسپێکان لە قژتان جیابێتەوە، ئەم تێكەڵەیە چارەسەری کڕێشی سەریش دەکات.


AM:11:29:13/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 18782 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل