به‌وێنه.. سه‌میره تۆفیق له نه‌خۆشخانه‌یه
وێستگە ستایل-
په‌یجی فه‌رمی خانمه هونه‌رمه‌ند سه‌میره تۆفیق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردوه كه سه‌میره تۆفیق نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجامدراوه و سه‌ركه‌وتوو بوه.
لینا ره‌زوان كه خوشكه‌زای ئه‌م خانمه‌یه ده‌ڵێت" له ئیمارات بووم ئه‌و كاته‌ی پورم په‌یوه‌ندی پێوه كردم بۆ ئه‌وه‌ی بچێت قه‌سته‌ره‌ی دڵی بكات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بگه‌مه‌وه لای دوو ڕۆژ ئه‌مه‌ی دواخست و له ماڵه‌وه هه‌موان په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كردم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه"
ئه‌و ده‌ڵێت" سوپاس بۆ خوا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدراوه و ئێستاباری ته‌ندروستی زۆر باشه"
ئه‌م خانمه یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی لوبنان و ته‌مه‌نی 82 ساڵه و له ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌واداری ده‌نگی هه‌یه .
PM:12:33:12/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 47443
جار خوێنراوه‌ته‌وه