‌بۆچی خانمان له‌ ماوه‌ی دووگیانیدا توشی هه‌ناسه‌ توندی ده‌بن؟

وێستگە ستایل-


خانمی دووگیان تووشی چەند گۆرانكاریەك  دەبێت لە رووی دەروونی و جەستەییەوە كە دە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەرگری لەش بە پێ‌ زیادبونی مانگەكانی سك پرییەكەی بە تایبەت لە 3 مانگی كۆتای دا ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە:


1-گەورەبوونی منداڵدان ئەوەش بەهۆی گەورەبوونی منداڵەكەوە روودەدات.
2-منداڵەكە پەستان دەخاتە سەر ناوپەنچك.
3-زیادبوونی شلەی دەوری منداڵەكە.
4-نارێكی باری دەروونی.
5-توش بوون بە خەمۆكی.
6-دڵەراوكێ‌ ی زۆر.
7-توش بوون بە هەستیاری یاخود رەبۆ.

هەندێك نیشانە هەیە كە زیانی زیاتر بە تەندروستی خانمی دووگیان دەگەیەنێت و پێویستە سەردانی پزیشك بكات لەوانە(هەناسەتوندی، رەبۆ، زیادبوونی لێدانی دڵ، زەردبوون و تێكچوونی رەنگی پێست، سكچوونی توندو زۆر، كۆكەی زۆر كە خوێنی لەگەڵ دا بێت، ئازاری سك).

چەند ئامۆژگاریەكی خانمی دووگیان بۆ دوور بوون لە هەناسە توندی:

*ئیش و كاری ڕۆژانە بە هیواش و لەسەر خۆ بكرێت.
*دانیشتن بە شیوەیەك بێت كە خانمەكە ئاسودە بێت.
*لەكاتی خەوتندا سەری بەرزبێت لە ئاستی جەستەی بۆ ئەوەی هەناسەی توند نەبێت.
*دوربكەوەرەوە لە پەستانی دەرونی.
*وەرزش كردنی تایبەت بە خانمی دووگیان كە بەسوودە بۆ خانمەكە لە رووی تەندروستی و دەروونی یەوە.

ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:10:48:12/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 5108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل