‌ئەو هۆکارانەی زۆر برسیت دەکات

وێستگە ستایل-


زۆر هۆکار هه‌یه‌ که‌ وابکه‌ن هه‌میشه‌ برسیمان بێت، بۆ نمونه‌ له‌ کاتی سکپریدا یان له‌ دوای وه‌رزش کردنێکی زۆر یان ماندووبوون، به‌ڵام هه‌ندێک کات سەرەڕای نان خواردنێکی زۆریش هه‌ر هه‌ست به‌ برسێتی ده‌که‌یت و ئاره‌زووی خواردنی خۆراکی دیکه‌ دەکەیت، بەپێی ماڵپەڕی "health" هۆکاری ئەم حاڵەتە  بریتیە لەمانە:

1-که‌می ئاو له‌ له‌شتدا.

2-که‌م خەوی، کاتێک که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ئیسراحه‌ت  دەکەیت یان ده‌خه‌ویت، ده‌بێته‌ هۆی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ستی برسێتی و زیاتر هه‌ست به‌ برسێتی ده‌که‌یت.

3-هه‌ست به‌ ماندووبوونێکی زۆر ده‌که‌یت.

4-پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ژه‌مە خۆراکیەکاندا بڕێکی زیاتر پرۆتین بخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌که‌می هه‌ست به‌ برسێتی بکه‌یت.

4-هه‌ندێک له‌ ژه‌مه‌کان ناخۆیت نه‌خواردنی خۆراک له‌ کاتی دیاریکراوی ژه‌مه‌کاندا ده‌بێته‌ هۆی زۆر خواردنت، له‌ ژه‌مه‌کانی دوایدا، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ کاتی دیاریکراوی ژەماکاندا نان بخۆیت، بەڵام بە بڕی کەم کەم.


PM:03:15:11/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌