پله‌ی گه‌رمای به‌رز چی له مێشك ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر تواناكانی مێشك ته‌نانه‌ت له گه‌نجه‌كانیشدا.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چه‌ند خوێندكارێك به‌ژداریان كردوه و تیایدا ئاشكرا بووه ئه‌و خوێندكارانه‌ی له ژورێكی گه‌رم وانه‌یان خوێندوه نمره‌كانیان زۆر كه‌متر بووه له‌و خوێندكارانه‌ی له‌ی ژورێكی فێنك وانه‌كانیان خوێندوه.
دكتۆر خۆسیه گییرمۆ سیدینۆن له كۆلێجی ته‌ندروستی له زانكۆی هارڤارد له بۆستن ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌ری به‌رزی پله‌كانی گه‌رما ئه‌نجامدراوه تیایدا بۆمان ئاشكرا بووه ته‌واوی ته‌مه‌ن جیاوازه‌كان به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كاریان تێده‌كرێت و پله‌ی گه‌رمای به‌رز تواناكانی مێشك لاواز ده‌كات"
PM:01:04:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2499
جار خوێنراوه‌ته‌وه