سێ بیرۆكه كۆتای به ناكۆكیه‌كانی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌هێنێت
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك له هاوسه‌ره‌كان به‌رده‌وام گرفت ده‌كه‌وێته نێوانیان بێ ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ گرفته‌كانیان بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆش ئه‌م كێشه‌یه‌ت هه‌یه ئه‌وه ده‌توانیت سوود له‌م سێ بیرۆكه‌یه وه‌ربگریت بۆ كۆتای هێنان به‌گرفته‌كانی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت.
1- كۆپی و هاوشێوه:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت قسه ده‌كه‌یت جارێك قسه‌كه‌ر و جارێكی دیكه گوێگر بیت و به هه‌مان شێوه هاوسه‌ره‌كه‌شت ده‌بێت له‌كاتی گفتوگۆكردنتاندا هه‌مان ئه‌م دوو ڕۆڵه‌ی هه‌بێت.
به‌جۆرێك ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكتان قسه ده‌كات ئه‌وی دیكه‌تان گوێگر بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه هاوكارتان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به هاوسه‌نگی هه‌ردوكتان ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌تانه به‌یه‌كتری بگه‌یه‌نن.
2-لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕاستی بابه‌ته‌كه بكه:
هه‌نگاوی دووه‌م پێویسته له وورده‌كاری بابه‌ته‌كان بكۆڵیته‌وه و ئه‌وه‌ت بیر بێت هیچ پێویست نیه هه‌ردوكتان له هه‌موو بابه‌تێكدا هاوڕا بن ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه بیر‌و بۆچونه‌كانتان له‌یه‌كه‌وه نزیك بێت و ده‌بێت تۆ وه‌ك هاوسه‌رێك لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و شێوه‌یه‌یه كه بۆ تۆ بۆته كێشه و لێره‌وه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌دۆزیته‌وه.
3- نه‌رموو نیان به:
له كۆتایدا و له‌دوای په‌یڕه‌وكردنی هه‌نگاوی دووه‌م و تێگه‌یشتنی هه‌ردوكتان بۆ دۆخی یه‌كتر بابه‌تی هه‌ستكردنتان به یه‌كتر ئاسان ده‌بێت و لێره‌وه نه‌رم و نیان ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و چیتر ناكه‌ونه گفتوگۆی ڕق و توند له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
AM:10:46:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 7973
جار خوێنراوه‌ته‌وه