ڤیدیۆ: شه‌هریار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێیان بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
گۆرانی بائاشت بینەوە نوێترین كاری هونه‌رمه‌ند شه‌هریاره و بۆیه‌كه‌مجار ئه‌م كاره هونه‌رییه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركردوه.
تێکستی ئه‌م به‌رهه‌مه هێمن حمید نوسیویه‌تی و هه‌رێم سه‌ڵاح كاری میلۆدی بۆ كردوه و میوزیك شوان ئه‌كره‌م و ڕیكۆرد ئه‌فشین شوكری و میکس ماسترینگ لە ستودیۆکانی ( ڤینۆ و میترۆنۆم و ئەکتیڤ ) كاری بۆ كردوه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له علی شەریف زادە و ئارام سەردارو سیامەک فەقێ زادە و شه‌هریار سوپاسی تایبەتی هەموو ئەو کەسانه ده‌كات کە هاوکاری بوون بۆ ئه‌م به‌رهه‌مە.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه شه‌هریار كوردستانی جێهێشتوه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له وڵاتی كه‌نه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری هونه‌رییه كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوی بكاته‌وه.
AM:10:05:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 10683
جار خوێنراوه‌ته‌وه