ڤیدیۆ: له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا گێچه‌ڵی پێكرا
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریكی كه نازناوه‌كه‌ی "میل ب" ه ڤیدیۆی ئاماده‌بوونی له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی پرۆگرامێك ئه‌و كاته‌ی گێچه‌ڵی پێ ده‌كرێت زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاڵوگۆڕی پێكرا.
ئه‌م ڤیدیۆیه له پرۆگرامێكی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی x Factor ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگیراوه كه له یه‌كێك له كه‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیه‌كانی ئه‌و وڵاته په‌خش ده‌كرێت .
Mel B له نزیك خانمه گۆرانیبێژ "والش" دانیشتوه و ده‌ست بۆ سمتی ئه‌م ئافره‌ته ده‌بات و له‌و كاته‌شدا ئه‌م خانمه له شوێنی خۆی هه‌ڵده‌ستێت و شوێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گێچه‌ڵی پێ ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌م پرۆگرامه ساڵی 2014 تۆماركراوه به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جارێكی دیكه ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بڵاوكردۆته‌وه وه‌ك هێمایه‌ك بۆ قبوڵ نه‌كردنی گێچه‌ڵی سێكسی هیچكات له لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه.
AM:09:25:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 13334
جار خوێنراوه‌ته‌وه