به‌وێنه..هونه‌رمه‌ندێكی میلی شاری سلێمانی كۆچيی دوایكرد
وێستگە ستایل-
هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی محەمەد جەزا کەریم ناسراو بە " ناسراو بە حەمە رانیەیی" دوێنێ هه‌ینی 6-7-2018 بە جەڵتەی دڵ کۆچیی دوایکرد.
جەعفەر حسێن هاوڕێی هونەرمەندی ناوبراو لە هەژماری خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی میللی حەمە جەزا زەنگەنە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوای كردووە دوێنێ یه‌كه‌م ڕۆژی پرسەکەی بوو لە مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب.
هونەرمەند محەمەد جەزا کەریم ناسراو بە "حەمە جەزا زەنگەنە" لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵ دەبێت لە هونەری میللی‌دا كاری كردووە،بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچیی دوایکرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده پزیشك ماوەی 6 مانگی بۆ داناوە كە نەشتەرگەری قەستەرەو باڵۆن ئەنجامبدات و لە هەوڵدا بووە كە هاوكاری بكرێت تا بە زووترین كات نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجامبدرێت، بەڵام پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ بكرێت كۆچی دوایی كرد.
AM:09:34:07/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9788
جار خوێنراوه‌ته‌وه