به‌وێنه...نه‌وژین محه‌مه‌د چی به نه‌ریمان بابان ده‌ڵێت؟
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا كۆنسێرتێكی تایبه‌تی ساز كرد و داهاتی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی پێشكه‌ش به نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد.
خانمه ژه‌نیار نه‌وژین محه‌مه‌د چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له‌فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ستخۆشی لێكردوه و نوسیویه‌تی"نمونه‌ت زۆر بێت كاكه نه‌ربمان له هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ست ناسك و ڕۆح پاك هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت داهاتی كاره هونه‌ریه‌كانت پێشكه‌ش به‌م شوێنه پیرۆزه مرۆڤایه‌تیه بكه‌یت"
ده‌شڵێت " ئه‌م وێنه‌یه زۆر وشه‌ی جوان له‌خۆ ده‌گرێت پێم وابێت دڵی هه‌موو كه‌س دائه‌خورپێنێت جگه له دڵی ئه‌وانه‌ی دڵیان بوه به به‌رد "
نه‌ریمان بابان خه‌ڵكی سلێمانییه و له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووەوە ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، ئه‌و كات تیپی هونه‌ری بابانیان دامه‌زراندووه و یه‌كێك بوون له دیارترین تیپه هونه‌رییه‌كان، بابان خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه.
AM:09:42:05/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 11080
جار خوێنراوه‌ته‌وه