چاكه‌ته‌كه‌ی میلانیا هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا له دواین ده‌ركه‌وتنیدا چاكه‌تێكی ڕه‌نگ سه‌وزی پۆشیوه و له‌سه‌ری چه‌ند وشه‌یه‌ك نوسراوه ، ئه‌م جلوبه‌رگه‌ی میلانیا تره‌مپ بووه باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وكۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ.
كۆمپانیای جلوبه‌رگی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌خنه له خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت ئه‌ویش به دروستكردنی جۆرێك له چاكه‌ت كه له‌سه‌ری نوسراوه "من هیچ گرنگی پێناده‌م، ئه‌ی وانیه؟" له‌كاتێكدا له‌سه‌ر چاكه‌ته‌كه‌ی میلانیا نوسراوه " من به‌ڕاستی گرنگی به بابه‌ته‌كه ده‌ده‌م ، ئه‌ی وانییه؟" و ئه‌مه له‌كاتێكدا دێت میلانیا سه‌ردانی منداڵی كۆچبه‌ره‌كانی كردوه كه له‌دایك و باوكیان جیا كراونه‌ته‌وه.
ئیما ماكلروی سه‌رۆكی جێبیجێكاری كۆمپانیای " ویلدفانگ" بۆ جلوبه‌رگ له پۆرتلاند له ویلایه‌تی ئۆریگۆن ئاشكرای كردوه نرخی هه‌ر چاكه‌تێك به 98 دۆلاره و بۆ مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له كۆچبه‌ره‌كان له ویلایه‌تی ته‌كساس دروستكراون.
AM:11:17:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4949
جار خوێنراوهتهوه