چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت چیتر تۆی خۆش ناوێت
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی نێوان دوو هاوسه‌ر ده‌گاته بنبه‌ست ڕه‌نگه جیابوونه‌وه‌یان زۆر نزیك بێت و زۆری نه‌مابێت، به‌ڵام چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت چیتر تۆی خۆش ناوێت و باشتر وایه ئه‌و كاته‌ی هه‌ستت به‌م حاڵه‌تانه كرد زوو ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی نێوانتان بدۆزیته‌وه.
1- ئاره‌زوو ده‌كات به ته‌نها بمێنێته‌وه:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت زۆرینه‌ی كاته‌كانی له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌بات و ئه‌و كاته‌ش كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ته‌نها داده‌نیشێت و له‌گه‌ڵ تۆ نابێت ئه‌وه مانای وایه چیتر نایه‌وێت له‌گه‌ڵت بێت.
2-ته‌واوی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌گۆڕێت:
گرنگی پێ نه‌دانی هاوسه‌ره‌كه‌ت به تۆ و ده‌رنه‌بڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی ئاماژه‌یه‌كی باش نییه و ئه‌گه‌ر چیتر هیچ شتێكی تۆ ئه‌و توڕه یان دڵخۆش نه‌كات ئه‌وه مانای وایه په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان له مه‌ترسیدایه.
3-كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی تۆ له‌پێش چاوی كه‌سوكاره‌كه‌ی:
ئه‌و پیاوه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆشبوێت له‌پێش چاوی هه‌موو دنیا گرنگی پێ ده‌دات به‌ڵام هه‌ركات له نرخی تۆی كه‌مكرده‌وه ئاگاداربه چیتر وه‌ك پێشتر نه‌ماویت له دڵیدا.
4-چیتر سێكست له‌گه‌ڵ ناكات:
ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشتر په‌یوه‌ندی سۆزداری تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هیچ بایه‌خێكی نه‌ماوه ئه‌وه مانای وایه په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان بۆ ئه‌و هیچ نرخێكی نییه.
5- به‌رده‌وام لۆمه‌ت ده‌كات:
له‌كۆتایدا هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته لۆمه‌كردنی به‌رده‌وامی تۆ و به‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه‌تان دروست ده‌بێت.
AM:09:34:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 21070
جار خوێنراوه‌ته‌وه