ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان جۆرێك كوتانی نوێ به‌ناوی " BCG " دۆزیوه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری یه‌كه‌م ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌مه‌ریكیه له گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه هاتوه ئه‌و جۆره ده‌رمانه‌ی كوتان كه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی سیل به‌كارده‌هێنرێت ئاستی شه‌كری ناو خوێن داده‌به‌زێنێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌ژداریان كردوه ئه‌م جۆره كوتانه‌یان بۆ به‌كارهێنراوه وه‌ك چاره‌سه‌ر دوای سێ ساڵ له به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ئاستی شه‌كری ناو خوێنیان ئاسایی بۆته‌وه، توێژینه‌وه‌كانی پێشتر تیایاندا هاتوه ئه‌و جۆره كوتانه ڕێگری له خانه به‌رگریه‌كانی له‌ش ده‌كات په‌لاماری شانه‌كانی له‌ش بدات و له هه‌مان كاتدا نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كاته‌ی شانه‌كانی په‌نكریاس له لایه‌ن خانه به‌رگریه‌كانی له‌شه‌وه په‌لامار ده‌درێت به‌وه‌ش توانای ده‌ردانی ئه‌سنۆلینی نامێنێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه هاتوه ئه‌و جۆره كوتانه یارمه‌تی مژینی گلوكۆزی ناو خوێن ده‌دات به‌مه‌ش ئاستی شه‌كری ناو خوێن داده‌به‌زێت.
AM:08:53:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 8363
جار خوێنراوه‌ته‌وه