ڕێگهیهكی جیاواز بۆ ئامادهكردنی مریشك تاقی بكهرهوه
وێستگە ستایل-
پێویستیەكان :
1-مریشک
2-کەمێك زەیتی زەیتون
3-ئاوی ۱ لیمۆ
4-بەهاراتی کاری
5- یەك کەوچک دارچینی
6- كەرەوز بە گوێرەی ئارەزوو
8-خوێ و ئاڵەتی ڕەش
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :
كەرەستەكان تێكەڵاو بكە و بیدە لە مریشكەكە و ئەتوانیت شەو هەتا بەیانی لە تامەكەدا دایبنێیت بۆ ئەوەی تام وەربگرێت یان چەند ڕۆژێك پێشتر ئامادەیکە و بیخەرە ناو موجەمیدە پاشان کە خاوبۆوە لەگەڵ پیازێک یان بەسادەیی یان پەتاتەو گوێزەر هەرچیەک کە پێتان خۆشە تێی بکەن و بیخەنە قاڵبێکی فڕنەوەو سەرەتا بە کاغەز و پاشان بە ئەلەمنیۆم ۲ جار سەرەکەی بگرن تا هەوای دەرنەچێ و بۆ ماوەی ۳ سەعات لەفڕنابێ لەسەر ۱۸٠ و لە چارەکی ئەخیرا ئەلەمنیۆمەکەی لابەن بۆئەوەی پێستەکەی ببرژێ لەگەڵ برنج یان زەڵاتە پێشکەشی بکەن.
PM:12:40:23/06/2018
ئهم بابهته 10856
جار خوێنراوهتهوه