زۆر ماندووبوون له شوێنی كاره‌كه‌ت ئه‌م مه‌ترسیه‌ی ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی Magdeburg له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه زۆر ماندو بوون له شوێنی كار ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی توانای بینین یان لاواز بوونی چاوه‌كان .
ماندووبوونی جه‌سته و ده‌رون ده‌بێته هۆی توشبوون به‌نه‌خۆشی چاو وه‌ك تێكچوونی تۆڕی چاوه‌كان ئه‌ویش به‌هۆی تێكچوونی ئاستی شه‌كری ناو خوێن و جگه له‌وه‌ش ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی به حاڵه‌ته‌كه‌وه هه‌یه و جگه له‌وه‌ش ماندووبوون واده‌كات ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له له‌شدا به‌رزببێته‌وه ئه‌مه‌ش توانای بینین لاواز ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ماندووبوون له ئه‌نجامی زۆر كاركردن له ماڵ یان له شوێنی كاره‌كه‌ت بێت یان به‌هۆی نائارامی باری ده‌رونی و هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی زۆر زیاتر له توانای جه‌سته‌ی تاك هۆكار ده‌بێت بۆ لاوازبوونی توانای بینین.
پزیشكه‌كان داوا ده‌كه‌ن هیچ كه‌س زیاتر له توانای جه‌سته‌ی خۆی نابێت خۆی ماندوو بكات له هیچ ڕویه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به چاوه‌كان نه‌گات.
AM:10:05:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه