سێ ڕێگە بۆ نەمانی ئاوساوی و غازاتی ناو سک
وێستگە ستایل-
بەهۆی تێکچونی کرداری هەرس و نەخۆشی کۆڵۆنەوە بەشێک لە خەڵکی توشی ئاوسان و غازاتی سک دەبن، دەتوانن بە گیراوەی سروشتی خۆیان لە ئاوساوی و غازاتی ناو سک ڕزگار بکەن.
ماڵپەڕی " mawdoo3" لە هەواڵێکدا سێ ڕێگەی خستووەتە ڕوو بۆ نەمانی ئاوساوی و غازاتی سک، ئەوانیش:
- ئاوی رووەکی نەعنا
تێکەڵکردنی ئاوی ڕووەکی گەڵای نەعنا لەگەڵ بڕێکی کەم لە شەکر یان هەنگوین، هەر سێ ژەمەکە پێش نانخواردن بخورێتەوە، غازات و ئاوساوی سک ناهێڵێت.
- زەنجەفیل و دارچینی
بڕێکی کەم لە زەنجەفیل لەگەڵ دارچینی تێکەڵبکرێت لە پەرداخێک ئاودا، هۆکارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کرداری هەرس، بەڵام ئەم گیراوەیە بۆ منداڵ نابێت و زیانی بۆ ڕیخۆڵە و گەدەی دەبێت.
- چای سەوز
کوپێک چای سەوز لەگەڵ بڕێک شەکر تێکەڵبکرێت و ڕۆژی دووجار بخورێتەوە هۆکارە بۆ نەمانی ئاوساوی و غازاتی سک.
PM:04:53:21/06/2018
ئهم بابهته 16420
جار خوێنراوهتهوه