‌سووده‌كانی خواردنی قۆخ بۆ ته‌ندروستی

وێستگە ستایل-


قۆخ به‌یه‌كێك له‌ میوه‌ خۆشه‌كان و به‌تامه‌كانی وه‌رزی هاوین داده‌نرێت و سوودێكی یه‌كجار زۆری ته‌ندروستی هه‌یه‌ له‌وانه‌ :
- بۆ ئافره‌تی دووگیان :

میوه‌ی قۆخ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاڵی به‌سوود كه‌ یارمه‌تی ئافره‌تی دوو گیان ده‌دات بۆ تووش نه‌بوون به‌ قه‌بزی ، هه‌روه‌ها به‌ هۆی زۆری ڤیتامین سی له‌ خۆخ دا ئافره‌تی دووگیان ده‌پارێزێت له‌ ڕشانه‌وه‌ له‌ كاتی دووگیانیدا .

-بۆ په‌ستانی خوێن : 
به‌هۆی بوونی ڕێژه‌ی زۆری پۆتاسیۆم له‌ میوه‌ی خۆخدا ، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ خواردنی خۆخ ده‌توانی باڵانسی په‌ستانی ناو له‌ش ڕابگرێت به‌ تایبه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، له‌ هه‌مان كاتدا یارمه‌تی دابه‌زینی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل ده‌دات له‌ خوێندا .

-بۆ گه‌ده‌ :
به‌هۆی بوونی ڕیشالی زۆره‌وه‌ له‌ خۆخ یارمه‌تی چالاك كردنی ئیش و كاری گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌كان زۆر به‌ ئاسانی ده‌دات.

.-بۆ دابه‌زینی كێش: 
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كێشت دابه‌زێنی ئه‌وا خۆخ زۆر بخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ خواردنی یارمه‌تی برسی نه‌بوونت ده‌دات و ڕێژه‌ی چه‌وریشی كه‌م تێدایه‌ .

-پێست:
ڤیتامین سی له‌ پێكهاته‌كانی خۆخ وا ده‌كات ڕووخسار هه‌میشه‌ به‌ ته‌ڕی و جوانی بمێنێته‌وه‌ .


PM:12:03:21/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 6870 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌