ڤیدیۆ: ئه‌ندازیارێكی خۆراك له‌سه‌ر ئه‌و برنجه‌ی ده‌وترێت ده‌بێته كرم ڕونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگە ستایل-
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك له‌ڕێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت جۆرێك برنج له بازاڕه‌كاندا هه‌یه كه ده‌بێته كرم.
له‌شكر حه‌مید له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت" له‌ڕوی زانستیه‌وه هیچ ڕاستیه‌كی تیادا نییه و هه‌مان ئه‌و ڕێگایانه‌شی به‌كارهێناوه كه له ڤیدیۆكاندا باسی لێ ده‌كرێت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی جیاواز و هیچكام له برنجه‌كان هیچ جۆرێك له مێروو تیایدا گه‌شه‌ی نه‌كردوه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت دووره له ڕاستیه‌وه "
ئه‌م ئه‌ندازیاره‌ی خۆراك ئاشكرای ده‌كات برنج ئه‌گه‌ر له‌پله‌ی گه‌رمی سه‌رو 31 پله‌وه بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دابنرێت ئه‌وه برنجه‌كه خراپ ده‌بێت و ئه‌سپێ و كرم تیایدا گه‌شه ده‌كات و هیچ جۆرێك له برنجی له پلاستیك دروستكراو ڕاست نییه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه"
دڵنیایش ده‌داته هاوڵاتیان هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ی برنج كه دێته بازاڕه‌كانی كوردستان و به كوالیتی كۆنتڕۆڵدا تێپه‌ڕیون ته‌ندروستن و ئه‌گه‌ر له شوێنێكی نه‌گونجاودا هه‌ڵبگیرێت ئه‌وه برنجه‌كه خراپ ده‌بێت.
AM:11:04:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 17865
جار خوێنراوه‌ته‌وه