به‌وێنه...هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ره‌كان هانده‌ری كام تیپی تۆپی پێن؟
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یاریه‌كانی تۆپی پێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی ته‌ماشاكردنی یاری تۆپی پێ ده‌كه‌ن هانده‌ری تیپێكن ، به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان و ڕاگه‌یاندنكاره‌كان بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر یاریه‌كانی ئه‌مساڵ بۆ وێستگه ستایل ئاشكرا كرد.
- ده‌رهێنه‌ر بڕوا ته‌ها له‌سه‌ر یاریه‌كانی جامی جیهانی ده‌ڵێت" له ساڵی 1994 ه‌وه هانده‌ری ئیتاڵیا بووم به‌ڵام ئه‌مساڵ هانده‌ری هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نیم چونكه ئه‌و تام و چێژه‌ی جارانی نییه و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌هێزانه‌ی تیادا نه‌ماوه وه‌ك ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا و پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مساڵ ئایسله‌نده‌كه یه‌كه‌مجاریه‌تی به‌ژداری جامی جیهانی بكات ده‌بێته براوه‌ی جامی جیهانی ئه‌مساڵ و ڕه‌نگه پێشبینیه‌كه‌م زۆر دوور بێت به‌ڵام ئه‌وه بۆچوونی منه"
-كوڕه گۆرانیبێژ سیڤان عه‌باس ئاشكرای كرد هانده‌ری تیپی به‌رازیله و بۆ جامی جیهانی ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كات به‌ڕازیل یان فه‌ڕه‌نسا جامی ئه‌مساڵ بباته‌وه و ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر به‌ڕازیل جامه‌كه نه‌بات ئه‌وه ئاره‌زوو ده‌كه‌م پورتوگال ببێته براوه‌ی نازناوی ئه‌مساڵ"
-خانمه ڕاگه‌یاندنكار و بێژه‌ری پێشوی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان قه‌شه‌نگ عه‌بدوڵا بۆ وێستگه ستایل ئاشكرای كرد"زۆر ڕقی له یارییه و له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی تۆپی پێوه زۆر كه‌م ته‌ماشای تیڤی ده‌كات"
-هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری شانۆ زه‌ریا سامی بۆ پێشبینیه‌كانی له‌سه‌ر یاریه‌كانی جامی جیهانی ئه‌مساڵ ده‌ڵێت" هاندەری ئەڵمانیام بەدڵنیایه‌وه تەمەننا ئەکەم ئەمجارەش ئەڵمانیاکەم جامەکە بەرز بکاتەوە"
-خانمه هونه‌رمه‌ند چۆپی عه‌زیز نه‌یشارده‌وه كه ئاره‌زوی یاری تۆپی پێ ناكات و ده‌ڵێت " من له وه‌ته ی هه‌م حه‌زم به‌یاری نه‌بووه هانده‌ری هیچ تیپێك نه بوم و زور كات له‌و شه‌وه‌دا عه‌تفم بۆكی جوڵابێت له هانده‌رانی كه‌س و كارم له‌به‌ر خاتری ئه‌و ووتومه ده‌ی با ئه‌م شه‌و به‌خت یاوه‌ری تۆ و تیپه‌كه‌ت بیت، ده‌نا وه‌ك خۆم نه‌خێر ئاره‌زووی یاری تۆپی پێ ناكه‌م"
- ده‌رهێنه‌ری بواری شانۆ دێرین حامید ده‌ڵێت "ڕاستییەکەی من سەیری یاری ناکەم پێموایە تا ئێستا دوو یاری مۆندیالم بینیوە ئەویش یارییەکی ئەرجەنتین بوو، وە ئەگەر هەر قەرار بێ حەزێکم هەبێ حەزەکەم ئەرجەنتین کاسەکە ببات وە ناشتوانم پێش بینی بکەم"
-سروشت كامه‌ران ئه‌كته‌ری بواری دراما ده‌ڵێت" من هانده‌ری به‌ڕازیلم و ئاره‌زوو ده‌كه‌م به‌رازیل جامی جیهانی ئه‌مساڵ بباته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌م یاری كۆتای له‌نێوان به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا بێت و به‌ڕازیل جامه‌كه بباته‌وه"
- هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د ئاشكرای كرد كه نێوانی له‌گه‌ڵ تۆپی پێ نییه و ئاره‌زووی ناكات له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ماشاكه‌ری یاری مۆندیال نییه.
-هونه‌رمه‌ند ڕه‌وا عه‌بدول وه‌ك هانده‌رێكی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ متمانه‌ی به تیپه‌كه‌ی نه‌ماوه چونكه پشتیان به یاریزانه‌كانی ساڵی 2014 به‌ستوه و هه‌رچه‌ندجه یانه‌كه یاریزانی لاوی هه‌یه و پێشبینی ده‌كات به‌ڕازیل یان فه‌ڕه‌نسا براوه‌ی نازناوی جامی جیهانی ئه‌مساڵ بێت.
جامی جیهانیی تۆپی پێ، گەورەترین رووداوی وەرزشییە لە جیهانداو هەموو كیشوەرەكانی تێدا بەشدار دەبن و هەر چوار ساڵ جارێك لە وڵاتێك یان دوو وڵات لە ژێر سەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێ جیهان (فیفا) ئەنجام دەدرێت و زۆربەی هەڵبژاردە گەورەو بەهێزەكان بۆ بەدەستهێنانی جامەكەو بوون بە پاڵەوانی جیهان و تۆماركردنی سەروەرییەك بۆ وڵاتەكەیان كێبڕكێ دەكەن. ئەوەی جێ بیرهێنانەوەیە تاوەكو ئێستا 19 جار لە مێژوودا ئەم پاڵەوانیەتییە ئەنجامدراوە كە لە ساڵی 1930 تاوەكو 2010 بووە. یەكەم پاڵەوانەتیش لە وڵاتی ئۆرگوای بە بەشداری 13 هەڵبژاردە لە ساڵی 1930 بەڕێوەچوو و بە مۆنیالی ئەمساڵی رووسیاوە ئەمە 20ەمین جامی جیهانییە، ئەمەش جگە لەوەو دوو مۆندیالەی 1942 و 1946 كە بەهۆی جەنگی جیهانی دووەمەوە هەڵوەشانەوە و ئەنجام نەدرا.
AM:10:27:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 17489
جار خوێنراوه‌ته‌وه