زاناكان له زانكۆی جیلف ی كه‌نه‌دی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌موو جۆره‌كانی نیسك یان ئاشكرا كرد كه یارمه‌تی چالاككردنی ڕژێنه‌كانی غووده" په‌ریزاد" ده‌دات و ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن باش ده‌كات.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 24 خۆبه‌خش به‌ژداریان كرد و پێویست بوو له‌سه‌ریان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له برنج و نیسك و په‌تاته به بڕی یه‌كسان بخۆن واته به‌ڕێژه‌ی %50 و له هه‌فته‌ی دوه‌مدا ته‌نها برنج و له هه‌فته‌ی سێهه‌مدا ته‌نها په‌تاته .
له‌و ماوه‌یه‌دا ئاستی شه‌كری خوێن و په‌ستانی خوێنی هه‌ره‌یه‌ك له به‌ژداربوه‌كان پێوانه‌كرا و پزیشكه‌كان بۆیان ئاشكرا بوو له‌و ماوه‌یه‌دا كه به‌ژداربووه‌كان نیسكیان خواردوه ئاستی شه‌كری ناوخوێنیان كه‌متر بووه به‌بڕی %20 له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه برنج و نیسكیان خواردوه و به‌ڕێژه‌ی %35 له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌تاته و نیسكیان خواردوه و به ئاشكرا تێبینی ئه‌وه‌كرا ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێنیان دابه‌زیوه و په‌ستانی خوێنیان سروشتی بووه.
زاناكان ده‌ڵێن" نیسك زۆر پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد"غوده" یان هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرفتی ملوله‌ی خوێن و نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ناو نیسكدا بڕێكی زۆر له نیشاسته و شه‌كر و چه‌وری ناتێری ئۆمیگا سێ و ئۆمیگا شه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌یه و جگه له‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن و ڕیشاڵی تواوه، به‌مه‌ش نیسك هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات و مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌پارێزێت"
AM:08:53:21/06/2018