خانم ئه‌م شتانه به هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ
وێستگە ستایل-
وتنی هه‌ندێك ده‌ربڕین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ش باشتر وایه خانمان له وتنی ئه‌م ده‌ربڕینانه دووربكه‌ونه‌وه.
1- دوور بكەوەرەوە لە تۆمەتباركردنی بەردەوام بەتایبەت ئەو كاتەی كێشە دەكەوێتە نێوان تۆ و هاوسەرەكەت.
2- كاتێگ ئامۆژگاری هاوسەرەكەت دەكەیت دوور بكەوەرەوە لەوەی خۆت فەرز بكەیت بەسەریدا بۆ ئەوەی بگەیت بەو ئامانجەی تۆ مەبەستتە.
3-دوور بكەوەرەوە لەوەی خۆشویستن مەرجی بۆ دابنێیت.
4-هاوسەرەكەت بە لاواز و بێ دەسەڵات وەسف مەكە .
5- هیچ كات تەنها بۆ ڕاكێشانی سەرنجی هاوسەرەكەت ئەو دەربڕینە بەكارمەهێنە كە فڵانە كەس زۆر تەماشات دەكات یان زۆر بە جوان و زیرەكت دەزانێت .
6-كای كۆن بە با مەكە و كاتێك بابەتێك ڕودەدات ئەوەی هەیە و نیە مەیڵێرەوە.
7-هەڕەشە لە هاوسەرەكەت مەكە بەوەی دەتەوێت لێی جیا ببیتەوە، چونكە ئەم دەربڕینە سوكایەتی كردنە بە هاوسەرەكەت.
8- دوور بكەوەرەوە لەبەراوردكردنی هاوسەرەكەت بە كەسی دیكە بۆ ئەوەی هەست بەوە نەكات تۆ كەسێكی دیكە لەو بە باشتر دەزانیت .
9- قسە لەسەر كەسوكاری هاوسەرەكەت مەكە، كاتێك تۆ كێشەی خۆت و هاوسەرەكەت هەیە پێویست ناكات بابەتی دیكە تێكەڵاوی كێشەكانتان بكەیت.
PM:12:40:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 7168
جار خوێنراوه‌ته‌وه