به‌وێنه... هه‌فته‌ی گوڵ له به‌ریتانیا
وێستگە ستایل-
له وڵاتی به‌ریتانیا ساڵانه یه‌ك هه‌فته تایبه‌ت ده‌كرێت و ناوی هه‌فته‌ی گوڵی به‌ریتانیای لێنراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی گوڵ ده‌فرۆشرێت .
له ڕابردوودا ڕواندنی گوڵ زؤر تایبه‌ت بووه له لای به‌ریتانیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه باخیان هه‌بووه گوڵ و سه‌وزه‌یان له باخه‌كانیان ڕواندوه.
له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه جوتیاره‌كان گوڵیان فرۆشتوه و بازرگانیان پێوه كردوه و هه‌مه‌چه‌شنی گوڵه‌كانیان ڕواندوه و فرۆشتویانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داهێنانی فڕۆكه دووریه‌كان كه‌مبونه‌وه و له ئێستادا له ته‌واوی جیهانه‌وه له‌ڕێی هاتوچۆی ئاسمانیه‌وه بازرگانی به گوڵ ده‌كرێت.
ئه‌مانه‌ش وێنه‌ی چه‌ند جۆرێك گوڵی سروشتی و ڕوێندراون و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نمایشێكی تایبه‌تیان بۆ كراوه.
PM:12:01:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4407
جار خوێنراوه‌ته‌وه