بۆچی هه‌ندێك كه‌س زوو نه‌خۆش ده‌كه‌ون؟
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س نه‌خۆش ناكه‌ون.
پسپۆڕان له زانكۆی كارنیجی میلیۆن له شاری بیتسبرگ له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردوه په‌ستانه ده‌رونیه‌كان كه مرۆڤ له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه له‌سه‌ری دروست ده‌بێت هۆكار ده‌بێت بۆ توشبوونی به نه‌خۆشی ئه‌و كاته‌ی گه‌وره ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له باوه‌شی گه‌رمی خێزاندا په‌روه‌رده نابن و خه‌م ده‌خۆن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی زۆر زیاتر ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به ته‌نهایی ناكه‌ن و له‌ناو خێزاندا ده‌ژین.
زاناكان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هۆكاره بۆماوه‌یی و ژینگه‌ییه‌كان كه ده‌وری تاكیانداوه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له مه‌ترسی توشبوونی تاك به نه‌خۆشی و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام له خه‌م و دڵه‌ڕاوكێدان ئه‌گه‌ری توشبونیان به هه‌موو جۆره‌كانی نه‌خۆشی دووهێنده‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كان دوور بیت باشتر وایه بیركردنه‌وه‌ت له‌سه‌ر ژیان ئه‌رێنی بێت و له په‌ستانه ده‌ره‌كیه‌كان خۆت ڕزگار بكه‌یت.
AM:11:22:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4370
جار خوێنراوه‌ته‌وه