چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر تا پێویسته هه‌موو دایك و باوكێك بیزانێت
وێستگە ستایل-
تا بریتیە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرزتر یاخود یەکسان بە ٣٨ پلە.
دكتۆر ئاوات واژه‌ی پزیشکی پایەبڵندی مناڵان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت باشترین و وردترین ڕێگە بۆ دەستنیشانکردنی (تا) لە مناڵ‌دا بریتییە لەوەی لەڕێی (کۆم)ەوە گەرمی بپێورێت.
بە ھیچ جۆرێک تا نابێتە ھۆی زیان گەیاندن بە (مێشک)ی مناڵ تەنانەت زۆرجار تووشبوون بە (گەشکە)ش حاڵەتێکی بێ زیان و بێ گرفتە و تێدەپەڕێت بێ ھیچ پاشماوەیەکی خراپ، تووشبوون بە (تا) واتە زیندووی و بەھێزی بەرگری لەش دژی میکرۆب و ڤایرۆس، بۆیە نابیت دایکان زۆر نیگەران بن.
کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و بێ ھێزی و وشک بوونەوە لە دەرئەنجامی بوونی (تا) حاڵەتێکی باوە، دواتر چاک دەبێت، لە شەو و ڕۆژێک زیاتر مانەوەی (تا) و ھەستکردن بە ھیلاکی و بێ ھێزی زۆر لە مناڵەکەت دا واتە ڕەنگە ھەکردنێک ھەبێ و بە زوویی پزیشک ببینن.
AM:10:39:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5349
جار خوێنراوه‌ته‌وه