باوكی میگن به مه‌رجێك كچه‌كه‌ی خۆیداوه به شازاده هاری
وێستگە ستایل-
تۆماس ماركل باوكی میگن ئاشكرای كرد ته‌نها به یه‌ك مه‌رج ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده هاری.
ماركل باس له‌و كاته ده‌كات كه شازاده هاری له‌ڕێی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه داوای میگن ی كردوه و له‌وكاته‌شدا باوكی ئه‌م خانمه وتویه‌تی" تۆ پیاوێكی دڵت باشه ته‌نها یه‌ك به‌ڵێنم پێ بده كه هیچكات ده‌ستت له‌سه‌ر كچه‌كه‌م به‌رز نه‌كه‌یته‌وه و ئه‌گه‌ر تۆ به‌ڵێنی ئه‌وه‌م پێ بده‌یت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه من ڕه‌زامه‌ندی ده‌ده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی خۆمت پێ بده‌م" و ماركل خه‌مباری خۆی ده‌ربڕیوه كه نه‌یتوانیوه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی ئاماده‌بێت و خۆی به‌شایسته‌ی ئه‌وه نه‌زانیوه له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی له‌و شێوه‌یه‌دا ئاماده ببێت و له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ته‌ماشای ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی كردوه دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كراوه و ده‌ڵێت" ده‌ستم كردوه به‌گریان له‌كاتێكدا ته‌واوی جیهان له‌و چركانه‌دا چاویان له‌سه‌ر كچه‌كه‌ی من بووه" .
له ئاهه‌نگی هاوسه‌ر گیری میگن ته‌نها دایكی ئاماده‌بوو له كۆشكی ویندسور و ئاماده‌نه‌بوونی باوكی میگن و خزمه‌كانی له‌و كاته‌دا بووه جێگه‌ی باس و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز و جۆراوجۆری بۆ ده‌كرا.
AM:10:07:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 12350
جار خوێنراوه‌ته‌وه