‌ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری قه‌بزی له‌ منداڵدا

وێستگە ستایل-


کاتێک مناڵەکەت قەبزی ھەیە (پیسییەکەی ڕەقە و چەند ڕۆژ جارێک دائەنیشێت، یاخوش ھەموو ڕۆژ دائەنیشێت بەڵام بە ئازارەوە) پئویستە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە تا پزیشکەکەت بتوانێ بشترین ڕێگەچارەت بۆ دابنێ :

١- تەمەنی مناڵەکەت چەندە؟
قەبزی سەرەتای لەدایک بوون دەشێ ھۆکاری زگماکی و شەلەلی ڕیخۆڵە بێت.
قەبزی دوای تەمەنی شەش مانگ دەشێت بەھۆی ھەندێک لەو خۆراکانەوە بێت کە پێت داوە (مۆز ھەندێک جار قەبزی دروست دەکات).
قەبزی دوای شەش مانگ و ساڵ ناوبەناو و دواتر سکچوون کە ھەست دەکەیت مناڵەكەت سکی ئاوساوە و غازاتی زۆرە و گەشەی کەمە (دەشێ بەھۆی ھەستیاری گەنم و جۆوە بێت).

قەبزی دوای یەک ساڵی ڕەنگە بەھۆی شیرخواردنی زۆر و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و کەم خوێنییەوە بێت (دوای ساڵ پێویستە شیرخواردن بخرێتە دوای ژەمە خۆراکییەکان لە ڕۆژدا، لە شەودا ئاساییە چەند بخوات).

قەبزی دوای تەمەنی دوو ساڵی ڕەنگە بەھۆی (فێرنەبوونی مناڵ بۆ چوونە توالێت و بەردەوام بوونی بێت لە پیسی کردن لەناو دایبی دا -بەپێوە) ئەم حاڵەتە زۆر باوە و تا مناڵ ڕانەھێنین بۆ چوونە توالێت ناتوانین زاڵبین بەسەر گرفتەکەدا.

٢- چۆن و کەی مناڵ فێری چوونە توالێت بکەین؟
بەگشتی دوای تەمەنی دووساڵ دەتوانین وردە وردە ھەوڵی فێرکردنی مناڵەکە بدەین، ھەندێکیان زووتریش فێردەبن و حەزی پێدەکەن.

مناڵ نابێ زۆری لێ بکرێت بۆ چوونە توالێت و دەبێ خۆی حەزبکات و تێبگات کە ئەوە باشترە، چەند کاتێک ھەن جووڵەی ڕیخۆڵەکان لەوپەڕی خێرایی دایە ھەربۆیە دەتوانیت لەم کاتەدا مناڵەكەت ببەیتە توالێت و بەئاسانی پیسی بکات، کاتەکان :

* بەیانیان ڕاستەوخۆ دوای لەخەوھەستان.
* دوای ھەموو ژەمە خۆراکییەکان ڕاستەوخۆ، لەم کاتانەدا ڕیخۆڵە جووڵەی خێرایە و بەئاسانی پیسی لە کۆمەوە دێتەدەر.
تێبینی :
ئەو مناڵانەی سەروو دوو ساڵن و فێری توالێت نین زەحمەتە گرفتی قەبزی تیایاندا چارە بکرێت ئەگەر فێرنەکرێن بچنە توالێت.
ھەندێک جار ڕیخۆڵەی مناڵەكە ھەستیاری بەو شیرە قوتووە ھەیە کە دەیخوات، ڕەنگە بە گۆڕینی جۆرەکەی گرفتەکە چارە بکرێت.
ڕوونکردنەوە و خەستکردنەوەی شیر لەحاڵەتی قەبزی و سکچوون دا دوو ھەڵەی گەورەن کە ھێشتا خەڵک بەردەوام دەیکا و پێویستە خۆتی لێ بەدووربگریت (چونکە ئەمە گرفتەکە خراپتر دەکات).

ئەم بابەتە جێی پرسیاری زۆربەی دایکانە، دەای خوێندنەوەی شەیر و ئینڤایت بکە با ھەمووان لێی سوودمەند بن

ئا: دکتۆر ئاوات واژەیی
پزیشکی پایەبڵندی مناڵان


AM:09:36:20/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 7072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌