به دوو پێكهاته‌ی ئاسان كێشی له‌شت داببه‌زێنه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی كۆڵۆمبیا له نیویۆرك ڕێگه‌یه‌كی نوێیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردنی خۆراكی چه‌ور و شیرینی ئاشكرا كرد و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش به‌ژداریان كرد كه گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌بوو و داوایان لێكرا چه‌ند ژه‌مێك بخۆن كه بڕێكی زۆر بیبه‌ری توون و زه‌نجه‌بیل ی تێكرابوو جگه‌له‌وه‌ش به‌ژداربووه‌كان بۆماوه‌یه‌كی درێژ چا به زه‌نجه‌بیل یان پێدرا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و جۆره خۆراكه‌یان خواردبوو ئاره‌زووی خواردنی خۆراكه شیرین و چه‌ور و سوێره‌كانیان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه نه‌مابوو و جگه له‌وه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا ئاره‌زووی خواردنیان به ته‌واوه‌تی كه‌مببۆوه.
زاناكان هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ هه‌بوونی مادده‌ی "كابسیسین" له‌ناو زه‌نجه‌بیل و بیبه‌ری توندا ئه‌مه‌ش پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه و ئاره‌ق كردنه‌وه زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه زۆرترین كالۆری له‌ش ده‌سوتێت و زینده‌چالاكیه‌كانی جه‌سته خێراتر ده‌بێت و چه‌وری زیادده‌ی له‌ش ده‌سوتێت و كێشی زیاده له‌ده‌ست ده‌درێت.
AM:08:53:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 7524
جار خوێنراوه‌ته‌وه