‌چۆنیه‌تی دروستكردنی کولیچەی خورماو گوێز بە کەرەستەی جیاواز

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:
-کیلۆیەک ئارد واتە حەوت پەرداخ
-ئاردی زەڕات یەک پەرداخ واتە ئاردی گەنمەشامی
-سمید نیو پەرداخ
-یەک کیسە پیکناودەر ۱٥ گرامی
٤٠٠ گرام ڕۆنە کەرە یان کەرە واتە دوو پەرداخ
کەمێک شیری شل
-خورما
-گوێز
-شەکر

ئامادەکردنی:
۱ـ ئاردو ئاردی زەڕاتەکەو سمیدەکەو پیکنپاودەرەکە تێکەڵ دەکرێت ڕۆنەکەی تێ دەکرێت جوان تێکەڵ دەکرێت پاشان بەشیرەکە وردە وردە دەشێلدرێت .
۲ـ خورماو کەمێ ڕۆن کەمێ شیر جوان گەرم دەکرێت و دەشێلدرێت .
۳ـ گوێزی ورد کراو شەکر هێلی کوتراو دارچینی تێکەڵ دەکرێت کەمێک بە ئاو تەڕ دەکرێت.
٤ـ پاشان دروست دەکرێت.
٥ـ زەردێنەی هێلکە کەمێ شیر قەترەیەک گوڵاو دەگیرێتەوەبۆ ڕوەکەی .
٦ـ دەبرژێنرێت لەسەر ۲٥٠ پلە سەروخواری فڕن دادەگیرسێنرێت هەتا دەبرژێت .


AM:11:14:19/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 13923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌