ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن مه‌ترسی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه كه‌مه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن مه‌ترسی توشبونیان به خه‌مۆكی زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 32 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجامدرا و ئه‌نجامه‌كه‌ی له گۆڤاری "Journal of Psychiatric Research" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی 4 ساڵی خایاندوه و تیایدا ئاشكرا بوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕۆژدا ئه‌گه‌ری توشبونیان به خه‌مۆكی كه‌م ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه هاتووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌دره‌نگانێكی ڕۆژدا هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و مه‌ترسی توشبونیان به خه‌مۆكی زۆره به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌نها بژین و جگه‌ره بكێشن ، و پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشكرای كردوه به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر له ڕۆژدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سروشتی نوستن و توشبوون به خه‌مۆكی و باشتر وایه ڕۆژانه وه‌رزش بكرێت و له هه‌وای كراوه‌دا كات به‌سه‌ر ببرێت و هه‌وڵبدرێت جه‌سته زۆرترین ڕوناكی ڕۆژی به‌ربكه‌وێت.
AM:09:19:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 9264
جار خوێنراوه‌ته‌وه