له په‌یوه‌ندی سۆزداریدا هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاره‌زووی بیستنی ئه‌م ده‌ربڕینانه ده‌كات
وێستگە ستایل-
دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ په‌یوه‌ندی سۆزداری یارمه‌تی زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسی و سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه له ماوه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌م ده‌ربڕینانه له‌بیر نه‌كه‌یت.
1- زۆر خۆشم ده‌وێیت:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودی په‌یوه‌ندی سێكی نێوان دوو هاوسه‌ر ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ده‌ربڕین ئه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێیت ئه‌وه باشتره و ئاره‌زووی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان زیاتر ده‌بێت و دڵنیا ده‌بێته‌وه له خۆشه‌ویستی تۆ بۆ ئه‌و.
2-ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت بیكه:
هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌رپشك بكه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان و ئه‌مه وه‌ك نامه‌یه‌ك وایه كه تۆ متمانه‌ت به‌و هه‌یه .
3- تۆ زۆر سه‌رنجڕاكێشیت و منیش ئه‌وه‌م پێ خۆشه:
بۆ زیادبوونی ئاره‌زووی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان باشتر وایه پێی بڵێیت كه ئه‌و زۆر سه‌رنجڕاكێشه به‌لای تۆوه و ئه‌مه هێز و متمانه‌یه‌كی جیاواز به‌و ده‌به‌خشێت.
4- عاشقی ماچكردنی تۆم:
وتنی ئه‌م ده‌ربڕینه له ماوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوسه‌ر واده‌كات پیاو و ئافره‌ت زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن له په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان گه‌رموگوڕتربن و ئه‌وه بكه‌ن كه به‌رامبه‌ره‌كه‌یان پێی خۆشه.
AM:10:26:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 24908
جار خوێنراوه‌ته‌وه