جیاوازی ئازاری له‌ده‌ستدانی دایك و باوك له‌نێوان منداڵ و كه‌سێكی پێگه‌یشتوو
وێستگە ستایل-
له‌ده‌ستدانی دایك و باوك حاڵه‌تێكی زۆر ناخۆشه و هه‌موان پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بین ئه‌گه‌ر مه‌رگی خۆمان پێشتر نه‌كه‌وێت و خه‌م و ناڕه‌حه‌تی ئه‌م له‌ده‌ستدانه له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه‌وه ده‌بێت كه له‌نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیاندا هه‌بووه.
ساڕێژبوونی برینی له‌ده‌ستدانی دایك و باوك هێنده ئاسان نییه و ئاستی نزیكی و خۆشه‌ویستی دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان و ته‌مه‌نی منداڵ بۆ خه‌مخواردن له‌م حاڵه‌ته ده‌گۆڕێت.
دوای له‌ده‌ستدانی دایك یان باوك مرۆڤ هه‌ست به‌وه ده‌كات كه‌لێنێكی گه‌وره له ژیانیدا دروست بووه و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه له‌م بابه‌ته و كه‌م خه‌مخواردن پسپۆڕانی بواری ده‌رون ناسی چه‌ند ڕێنماییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و كاته‌ی منداڵ یه‌كێك له باوانی له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌وه سروشتی ژیانه تایبه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌شێوێت به‌ڵام ئه‌مه هاوشێوه‌ی كه‌سه پێگه‌یشتوه‌كان مردنی دایك و باوكی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیانی ده‌رناكه‌وێت و جگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌یه و دایك یان باوكیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ریان زیاتر ده‌بێت و پزیشكێكی ده‌رونی پێی وایه " هه‌ستكردن به ئازاری له‌ده‌ستدانی دایك و باوك مانای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی تۆیه بۆ ئه‌وان به‌جۆرێك مرۆڤ هه‌تا زیاتر دایك و باوكی خۆش بوێت ئه‌وه خه‌می له‌ده‌ستدانی ئه‌وان زۆر زیاتر ده‌بێت له دڵیدا"
AM:09:30:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4449
جار خوێنراوه‌ته‌وه