شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م بوون ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به شه‌له‌ل و له‌رزینی په‌له‌كان كه پێی ده‌وترێت نه‌خۆشی "پارنكسۆن" زیاد ده‌كات.
زاناكان له زانكۆی كۆلیدج له له‌نده‌ن ئه‌نجامی 12 ساڵ له توێژینه‌وه‌كانیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا داتای جیاواز له چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی به‌ریتانیا وهریگرا و ئه‌نجامه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی پارنكسۆن به‌ڕێژه‌ی %32 زیاتره ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زی كه‌سی نه‌خۆش و مه‌ترسیه‌كه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌مه‌نیان كه‌مه.
دكتۆر "تۆماس وارنر" له زانكۆی كۆلدیج له له‌نده‌ن كه سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی من و گروپه‌كه‌م ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه به‌شێك له هۆكاری توشبوون به‌م دوو نه‌خۆشییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆماوه و زیاتر له 400 بۆهێڵ له جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌رپرسه به توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و پارنكسۆن.
AM:08:58:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2657
جار خوێنراوهتهوه