‌خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی کەمی ماددەی ئاسن؟

وێستگە ستایل-


زۆر خواردنەوەی چا ڕەنگە ببێتە هۆکاری کەمی مادەی ئاسن لە لەشدا، ئەگەر بڕێکی زیاتر لەو ڕیژەیەی کە دانراوە بخورێتەوە  (کە خواردنی زیاتر لە پێنج کوپ چایە لە رۆژێکدا).

هەروەها ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی کەمتر لە مادەی ئاسنییان تێدایە لەوانەیە زیاتر هۆکار بن بۆ کەمی مادەی ئاسن.

 چای رەش زیاتر ئەبێتە هۆکاری کەمی ئاسن بە بەراورد بە چای سەوز.

- ئەو پێکهاتەیەی کەلە چا دا هەیەو دەبێتە هۆکاری کەمی ئاسن پێی دەوترێت "تانیین- tannin"كە بە هۆی یەکگرتنی لە گەڵ مادەی ئاسن دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەیەک کە هەڵمژینی لە لایەن گەدەوە زۆرکەمتر بێت.

- خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن ئەبێتە هۆی کەم کردنی مژینی مادەی ئاسن بە ڕێژەی لە سەدا پەنجا.


PM:06:51:16/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 4899 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل