‌بەوێنە... هونەرمەند و پێشكەشكارەكان لە ڕۆژانی جەژندا ببینە

وێستگە ستایل-

زۆرێك لە هونەرمەند و پێشكەشكارەكان لەڕێی هەژمارەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بە وێنە و ڤیدیۆ پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی هەوادار و فۆڵۆوەرەكانیان كردوە.

خانمە هونەرمەند دەشنێ بەستایلێكی جیاوازەوە وێنەی خۆی بڵاوكردەوە و پیرۆزبای جەژنی ڕەمەزان لە هەوادارەكانی دەكات.




سۆڤین خانمە پێشكەشكاری كوردماكس پیرۆزبای جەژن دەكات



خانمە پێشكەشكاری كەناڵی nrt چیا مەجید كە ئێستا لە وڵاتی سویدە بە بۆنەی جەژنەوە نوێترین وێنەی خۆی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی"جەژنی هەموو لایەک پیرۆزبێت"



سەحەر كەلهوڕی خانمە پێشكەشكاری كەناڵی كوردسات لەسەر وێنەكەی نوسیویەتی"جەژنی رەمەزانتان لێ پیرۆز بێ خۆشەویستان جەژنێک بێ پڕ لە دڵخۆشی و ئاشتی بۆ هەموو لایەک"



خانمە ڕاگەیاندنكار هودا خەلیل لەسەر نوێترین وێنەی خۆی كە لە هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام بڵاویكردۆتەوە نوسیویەتی"جەژنتان پیروزبیت هەمیشە لە جەژن و خوشیدابن "


سۆزان كەمال خانمە پێشكەشكاری كوردماكس پیرۆزبای جەژنی ڕەمەزان دەكات 



كوڕە ڕاگەیاندنكار و پێشكەشكاری كەناڵی كوردسات "ئاری عومەر " لەسەر نوێترین وێنەی خۆی كە پۆستی كردوە نوسیویەتی" سڵاوتان لێبێت لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان لێدەکەم ـ هیوادارم هەموو ڕۆژێڪتان جەژن و خۆشی بێت ـ ئاسودەیی و بەختەوەری ڕوبڪاتە ماڵ و ژیانتان"






PM:04:23:16/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 13238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌