‌زیانەكانی خواردنی حەب بە بێ ئاو

وێستگە ستایل-


زۆر بەمان حەب لەگەڵ ئاودا دەخۆین بەڵام ھەندێكمان حەب بەبێ ئاو دەخۆین بێئەوەی مەترسی ئەم كارە بۆ تەندروستیمان بزانین بەتایبەتیش كۆئەندامی ھەرس.

گرنگی ئاو لەكاتی خواردنی حەبدا ئەوەیە كە كاریگەری لاوەكی ھەموو چارەسەرێك كە لە لەشی مرۆڤدا دروستی دەكات كەمدەكاتە بەتایبەتیش كۆئەندامی ھەرس و گەدە، ئاو یارمەتی زو ڕۆشتنی دەدات بۆ گەدە، و زیانەكانی خواردنی حەپ بەبێ ئاویش بریتین لە:
١-دەبێتە ھۆی ھەستكردن بە ئازار لەسەر سنگدا.
٢-ھەوكردنی دیواری گەدە.
٣-دروستبوونی ترشەڵۆكی گەدە و برینی گەدە.
٤-كاریگەری چارەسەرەكە كەمدەكاتەوە و شوێنەواری خراپ لە لەشدا بەجێدەھێڵێت.
٥-دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون.
٦-ھۆكارێكە بۆ توشبوون بە ئازاری قۆڵن.
٧-دەبێتە ھۆی سكچون و گرانی ھەرس.


PM:12:00:16/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3747 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌