پێنج هه‌ڵه زیان به‌گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌زانكۆی مۆسكۆی پزیشكی چه‌ند ڕه‌فتار و هه‌ڵه‌یه‌كیان ئاشكرا كرد كه زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و باشتر وایه لێی دووربكه‌ونه‌وه له‌وانه‌ش:
1-زۆر خواردنی ده‌رمانی ئازارشكێن:
زۆر خواردنی ده‌رمانی ئازار شكێن زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێن و باشتر وایه كه‌م به‌كاربهێنرێت.
2-زۆر خواردنی خوێ:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه زۆر خواردنی خوێ ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ئه‌مه‌ش په‌ستان له‌سه‌ر گورچیله‌كان دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌رد له گورچیله‌كان زیاد ده‌كات.
3-كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاو:
خواردنه‌وه‌ی ئاو به بڕی پێویست یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان ده‌دات و ژه‌هر له جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌كانت سه‌لامه‌ت بێت ئاو وه‌ك پێویست بخۆره‌وه.
4-كه‌مخه‌وی:
زاناكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی له‌ش و گورچیله‌كان به تایبه‌تی.
5-زۆر خواردنی گۆشتی سوور:
پزیشكه‌كان ڕێنمویی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن گۆشتی سوور زۆر نه‌خۆن چونكه ئه‌و پرۆتینه‌ی له گۆشتی سوردایه زیانی گه‌وره به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
PM:12:02:14/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3998
جار خوێنراوه‌ته‌وه