‌چۆنیه‌تی دروستكردنی شیرینی سینابۆن به‌ دارچینی

وێستگە ستایل-


پێویستیه‌كان:

نیو کوپ زەیت
١ کوپ ماست
کەمێک خوێ
١ کیسە پیکن پاودەر
١ کیسە خومرە (خەمیرە)
٢ کەوچکی خواردن شەکر
٤ کەوچکی خواردن شیری وشك
٣ پەرداخ بۆ ٣ پەرداخ و نیو ئارد 

هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه‌ تێكه‌ڵاوبكه‌ و جوان هەڵیشێلە تا دەبێتە هەویرێکی جوان بۆ ماوەی ٣٠ خولەك داینێ پاشان بە تیرۆك پانی بکەرەوە و چوار دەورەکەی بە چەقۆ ببڕە تا خواری تێدا نەمێنێ پاشان شەکری قاوەیی یان سپی لەگەڵ دارچینی هاڕاو بکە بەسەریدا و لولی بدە پاشان بە چەقۆ وەک من خڕ خڕ بیبڕە و بیکە ناو قاپە شوشەکان و بۆ ناو فڕن بەڵام شوشەکە کەمێک چەور بکە فڕنەکە تەنها ژێرەکەی داگیرسێنە بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ خولەک بە پلەی ١٧٥ ئینجا سەری فڕنەکە داگیرسێنە کە برژا بیهێنە دەرەوە سۆسێکی بۆ بگرەوە.

پێویستیه‌كان بۆ سۆسەکەی :
٢ کەوچکی خواردن شەکری پۆدرە شەکری ئاسایی نابێ چونکە ناتوێتەوە
٢ کەوچكی خواردن شیری تەڕ
١ کیسە ڤانێلا
جوان تێکەڵی بکەو بیکە بەسەر سینابۆنه‌كه‌دا.


AM:10:46:14/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 1676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل